کۆئەندامی میز

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-11-22-16:39:00 - کۆدی بابەت: 535
کۆئەندامی میز

ناوه‌ڕۆك

کۆئەندامی میز

لەکاتی سووڕانەوەی خوێن بەشانەکاندا،  ئەو پاشەڕۆیانە دەگرن کە لە خانەکانەوە بەرهەم دێن، خوێنت وەک شەمەندەفەرێک وایە، دێتە شار بۆ گەیاندنی پێداویستیەکان و هەڵگرتنی پاشەڕۆکان بۆ دەرەوەی، ئەگەر پاشەڕۆکان فڕێنەدرێن، ئەوا لەشت ژەهراوی دەبێت.
دەرهاوێشتن بریتییە لە دەرکردنی پاشەڕۆکان بۆ دەرەوەی لەش، سێ لە کۆئەندامەکانی لەشت هاوبەشی دەکەن لە فرمانی دەهاروێشتن، کۆئەندامی پێست هەندێ پاشەڕۆی وەک ئاو دەکاتەوە دەرەوە لە کاتی ئارەقەکردندا، کۆئەندامی هەناسەیش دوانۆکسیی کاربۆن و ئاو لەڕێگای هەناسەدانەوە بەڕەەڵا دەکاتە دەرەوەی لەش. دوا کۆئەندامیش کۆئئەندامی میز لەو ئەندامانە پێکهاتووە، کە پاشەڕۆکان لە خوێن دەردەکەن

پاڵاوتنی خوێن

لەشت بەچالاکی کیمیایی هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە ژیاندا، وەلەم کاتەدا پاشەڕۆ پەیدا دەبن وەک دوانۆکسیدی کاربۆن و ئامۆنیا، بۆ ئەوەی تەندروستیت باش بێت پێویستە لەشت لەم پاشەڕۆیانە ڕزگاری ببێ. کۆئەندامی میز کە لە شێوە١ دا دیارە ئەم پاشەڕۆیانە لە خوێن دەردەکات.

گورچیلەکا و کرداری پاڵاوتن

گورچیلەکان دوو ئەندامن بە بەردەوامی خوێن دەپاڵێون، گورچیلەکان بڕی ٢٠٠٠ لیتر خوێن ڕۆژانە دەپاڵێون. لەشت تەنها ٥.٦ لیتر لە خوێنی تێدایە. ئەمەشل  ئەوە دەگەیەنێ کە خوێنەکەت ٣٥٠ جار لە ڕۆژێکدا بەاو گورچیلەکانت تێپەڕ دەبێت! لەناو هەر گورچیلەیەکدا هەروەکو لە شێوە٢ دا دیارە زیاتر لە یەک ملیۆن نفرۆن هەیە. نفرۆنەکان یەکەی پاڵاوتنی ورد بینی لە ناو گورچیلەدا هەن،  ماددەی زیان بەخش لە خوێن لادەبەن، گرنگترین ئەو ماددانەی کە نفرۆنەکان لای دەبەن، ماددەی یۆریایە کە نایترۆخین لە پێکهاتەکەی داهەیە، ئەمەش لە کاتی بەکارهێنانی پؤتین لە لایەن خانەکانەوە پەیدا دەبێ لە زیندە چالاکیەکاندا.


هاوسەنگی ئاوی لەش

ڕۆژانە ئاو دەخۆیتەوە و بە ئارەقە و میز کردن ونی دەکەیت، چەند ئاو بخۆیتەوە بە بڕی ئەویش پێویستە دەری بکەیت، ئەگەر وانەکەیت لەشت هەڵدەئاوسێت، کەواتە چۆن لەش پارێزگاری دەکات لە ئاستی هاوسەنگی ئاوی ناوی؟ ئەوەی دەست دەگرێت بەسەر هاوسەنگی شلەکان نامەی کیمیایین لەش بەرهەمیان دێنی وە بە هۆڕمۆنەکان ناسراون.

ئارەقە و تینویەتی

کاتێک لەشت لە باری ئاسایی گەرمتر دەبێت، هەروەکو لە وێنەی ٣دا دیارە. گەنجەکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی وون کردووە لە شێوەی ئارەقەدا، بەهەڵم بوونی ئاو لە ڕێگای پێست لەش سارد دەکاتەوە. کاتێک ئاستی ئاو لە ناو خوێن کەم دەبێت، لیکە ڕژێنەکان، بڕێکی کەمتر لە لیک بەرهەم دێنن ئەمەش یەکێکە لە هۆیەکانی هەست کردن بە تینوویەتی.

هۆرمۆنی دژە میزتن

لەوکاتەی تینوومان دەبێت، هەندێک لە بەشيکانی دیکەی لەش وەڵامی کەم بوونەوەی ئاو دەدەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی هۆرمۆنێک لە ناو لەش بە هۆرمۆنی دژە میزتن ADH ناسراوە. ئەم هۆرمۆنە گورچیلەکان هان دەدات بۆ وەرگرتنی ئاو لە نفرۆنەکانەوە، نفرۆنەکانیش ئاو دەگەڕێننەوە بۆ ڕێڕەوی خوێن، بەم شێوەیە بەرهەم هێنانی میز لە گورچیلەکاندا کەم دەبێ، لەو کاتەی ڕێژەی ئاو لە باری ئاسائئ زۆرتر دەبێ لە ناو خوێن، ئەوا دەرپەڕاندنی هۆڕمۆنی دژە میزتن کەم دەبێ لە لەش، بەمەش ڕێگا دەدرێت بە مانەوەی بڕیکی زۆرتر لە ئاو لە ناو نفرۆنەکان و زیادبوونی بڕی میز.

میزپێکەرەکان

هەندی لە خواردنەوەکان ماددەی کافایینیان تێدایە، ئەویش میزپێکەرە، وە ئەم میزپێکەرانە دەبنە هۆی زید بەرهەمهێنانی میز لە گورچیلەکانەوە بە بڕی زیاتر، کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی بڕی ئاوی خوێن، لە کاتی خواردنەوەی خواردنەوەیەک کە ئاو و کافایینی تێدابێ ، کافاین دەبێتە هۆی زیادبوونی وون کردنی ئاو. نەمەش لە کاتی خواردنەوەی خواردەمەنیەکانی کە کافایینیان تێدا هەبێ لەش بڕێکی کەمتر ئاوی دەست دکەوی بە بەراورد کە خواردنەوەی کووپێک ئاو.

تێکچوونەکانی کۆئەندامی میز

کۆئەندامی میز  شلەکانی ناو لەش ڕێک دەخات. و پاشەڕۆکان لە خوێن دەردەکات. هەرگرفتێک لە ڕێکخستنی ئاو دەبێتە مایەی مەترسی بۆ لەشت وە لەم تێکچوونانەش:
-تووش بوون بە بەکتریا: لەوانەیە بەکتریا لە ڕێگەی میز بچێتە بۆ ناو میزڵدان و بۆریەکانی میز بە میزەڕۆد ابەمەش تووشی ئازارێکی زۆری دەکات. پێویستە ئەمە زوو چآرەسەر بکرێ پێش ئوەی بگاتە گورچیلەکان چوونەک لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی نفرۆنەکان بەشێوەی هەمیشەیی.
-بەردی گورچیلە: هەندێ جار پاشەڕۆکان و خوێ  لە ناو گورچیلەکان کەڵەکە دەبن و بەرد لە ناو گورچیلە پێکدەهێنن وەک لە شێوەی ٤ دا دیارە. هەندێ لەم بەردانە ڕێگا بە دەرچوونی میزدەگرن و دەبنە هۆی ئێش و ئازار و ژانی زۆر، زۆرەبەی بەردەکانی گورچیلە بە شێوەی سروشتی لە لەش دەردەچن، بەڵام هەندێکیان دەبێت پزیشک لایان ببات..
-نەخۆشیەکانی گورچیلە:هەر تێکچوونێک لە نفرۆنەکان لەوانەیە کاری سروشتی گورچیلە تێکبفات، وە لەوانەویە ببێتە هۆی نەخۆشی گورچیلە، ئەگەر گورچیلەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی کاریان نەکرد ئەوا بە ناچآری دەبێ گورچیلەی دەسکرد بەکاربژێنی بۆ پاڵاوتنی پاشەڕۆکان لە خوێن یان چاندنی گورچیلەیەکی سروشتی لە مرۆڤێکی بەخشەر.


سەرچاوەکان



4887 بینین